هۆشدارییەك لە چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراقەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتییەكانی عێراق رایدەگەیێنن، نابێت هێزە ئەمنییەكان بخرێنە ناو ناكۆكییە سیاسییەكانەوە و لەبارەی قەیرانە سیاسییەكانیشەوە ئاماژە بەوە دەكەن، بەردەوامییان “كاریگەریی لەسەر رۆڵی عێراق لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت.”

سەرۆكایەتییەكانی كۆمار، ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق راگەیەندراوێكیان لەبارەی دۆخی وڵاتەوە بڵاوكردەوە و رایانگەیاند: ئەركی هێزە ئەمنییەكانە سەقامگیری، ئاسایش و موڵكی گشتی بپارێزن.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆكی كۆماری عێراق میوانداری كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی كرد.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بارەی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەوە بەیاننامەیەكی دەركرد.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەك لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆمار، فائیق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی پێشوەچوونەكانی ئەم دواییەی وڵات و لێكەوتەكانیان كۆبوونەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەكە، هەرچوار سەرۆكایەتی جەختیانكردووەتەوە، بەردەوامی حاڵەتی پشێوی سیاسی كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پارێزگاری كردن لە ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان. ئەمەش پێویستی ئەوە دەهێنێتە ئارا، كە هەموو لایەك هەڵوێستێكی كار و جددی بگرنە بەر بۆ رێگرتن لە گرژی و پشتبەستن لە گفتوگۆی نیشتمانی وەك تەنیا رێگەچارەی قەیرانەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكایەتییەكانی عێراق ئاماژەیان بە پێویستیی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك كرد، كە سەربكێشێت بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی كارا و پابەندكار بە بنمەماكانی بەرژەوەی باڵای نیشتمانی و پاراستنی ئاشتەوایی ناوخۆیی و كۆمەڵایەتی و دڵنیاییدان بە هاووڵاتیان و گرتنە بەری رێككاری پێویست بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە قەیرانەكانی ئێستای.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا