بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی فەرمانبەرانی سلێمانی دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاساییدا، بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند و داوا دەکەن حکومەت مووچەی مانگی شوبات دابەشبکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24ـی ئاداری 2024)، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایان کرد، بەهۆى پێنەدانى مووچەکانیان لەمڕۆوە بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى ژمارەیەک خوێندنگا و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى دەوام دەکەن.

هاوشانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، هەر ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، سەرجەم بانكە حكومیەكان، دادگای سلێمانی، کارتی نیشتمانی و ژمارەیەكی دیكەی بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتى دەوام دەکەن”.

هاوکات، بەشێک لە کارمەندانى کەرتى تەندروستى لە نەخۆشخانەى شار و بەشێک لە مەڵبەندەکان بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە و کارمەندانى نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە بایکۆتى دەوامیان دەستپێکردووە.

ماوەی هەفتەیەکە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت لە شارەکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان، مانگرتنیان لە کارەکانیان راگرتووە.

زیاتر لە 50 رۆژە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، کۆتا جار کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لیستی مووچە و دابەشکردنی راگەیاند، رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ بوو؛ ئەمڕۆش بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی رەتیاکردەوە بچنەوە سەر کارەکانیان و داوادەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا