بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەكگۆرك جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەكگۆرك، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و وەفدێكی باڵای هاوڕێی كرد.

لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم و عێراق تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.

لە درێژەی دیدارەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا