بۆ جاری شەشەم لەدوای شەڕی غەززە بلینکن گەشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل، کە سێیەم و کۆتا وێستگەی بوو لە شەشەمین گەشتی خۆیدا بۆ ناوچەکە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.

بلینکن کە لە قاهیرە و پێش ئەوەش ڕیازەوە هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە بکاتەوە بۆ زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان کە دەچنە ناو کەرتی گەمارۆدراوەوە و داوا لە ئیسرائیل بکات کە خۆی لە هێرشکردنەسەر ڕەفەح بەدووربگرێت.

بڕیارە بلینکن جگە لە ناتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆببێتەوە

بڕیارە بلینکن جگە لە ناتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆببێتەوە و هەوڵەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییە ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان و گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە تاوتوێ بکات.

بلینکن لە میانی کۆبوونەوەکانی دوێنێ پێنجشەممەدا لە قاهیرە ڕایگەیاند، کارکردن بۆ ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن قورسە، بەڵام دەتوانرێت بگاتە ئەو ڕێککەوتنە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی سامح شوکری، بلینکن جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بەردەوام لە کەرتی غەززە کردەوە.

ئیسرائیل لانیکەم نۆ هەزار و 100 زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا زیندانیکردووە، لە کاتێکدا حەماس ژمارەی زیندانیانی ئیسرائیلی ئاشکرا نەکردووە.

بەڵام تەلئەبیب ژمارەی دەستگیرکراوەکان بە نزیکەی 240 تا 253 دەستبەسەرکراو دەخەمڵێنێت.

نەتانیاهۆ ترسی لە فشار هەیە

هاوکات کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ خۆی لە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی مینی وەزارەت دەپارێزێت لە ترسی بەرکەوتنی فشاری سیاسی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕەکە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی گفتوگۆکانی کابینەی جەنگ و ئەنجومەنی مینی وەزارەت، بێباکییەکی باسنەکراوە، وەک خۆی دەڵێت.

ئیسرائیل لانیکەم نۆ هەزار و 100 زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا زیندانیکردووە، لە کاتێکدا حەماس ژمارەی زیندانیانی ئیسرائیلی ئاشکرا نەکردووە

هەروەها کەناڵەکە بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ دوێنێ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، دەیڤید بارنیا کۆبووەتەوە، کە لە پێشهاتەکانی ڕێککەوتنەکە ئاگاداری کردووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە فشارێکی گەورەی ئەمریکا لەسەر نێوەندگیرییەکان بۆ دەستپێکردنی جوڵەی خێراتر.

پێناچێت گه‌شته‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى بلینكن هیچ به‌رهه‌مێكى لێ سه‌وزببێت چونكه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاتى گه‌شته‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌ریه‌كه‌ له‌ رووسیاو چین پرۆژه‌ یڕیارێكى ئه‌مریكایان له‌باره‌ى ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڤیتۆ كرد.

ڕووسیا و چین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان لە دژی ڕەشنووسی پرۆژەیەکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە شەڕی غەززە بەکارهێنا.

نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، لیندا تۆماس گرینفیڵد، بەداخی خۆی لە بەکارهێنانی ڤیتۆ لەلایەن ڕووسیا و چینەوە دەربڕی و ڕایگەیاند، ئامانجی یەکەمی ئەمریکا گەیشتنە بە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بەردەوام لە غەززە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا