پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌بریكارنامه‌ی ساخته، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ دووشەممە29ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس، كه تۆمه‌تبارێك به‌بریكارنامه‌ی ساخته‌و به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازه خاوه‌ندارێتی ئوتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر بگوازێته‌وه سه‌ر كه‌سێكی تر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ناو بینای دادنوسی به‌كره‌جۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه دوو تۆمه‌تباری تر هاوكاری تۆمه‌تباری یه‌كه‌م بوون و توانرا دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریش ده‌ستگیربكرێن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا.
جەختیکردەوە، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (غ، خ، ع) و (س، غ، خ) و (ع، س، ع)، كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌رەبن به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 289-298 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.