ڕێکخراوی هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران هەوڵ بۆ بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان دەدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە چەکی قورس و نیوە قورس بە درێژایی سنووری حاجی ئۆمەران لە پیرانشار هەتا دۆڵ مەیدانی شاری شنۆ جێگیر کراوە و دەیانەوێت کە سنووری هەرێمی کوردستان ببەزێنن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕیكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلە بەرزی سوپای پاسداران لە تارانەوە هاتوونەتە شاری شنۆ و هێزی تایبەتی سوپا لە ئورمیەوە ڕەوانەی سنوورەکانی شنۆ کراون.

ئەوەش هاتووە، بە سەرنجدان بە جووڵەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سوپای پاسداران ئەگەری پێکدادانی چەکداریی لەنێوان هێزەکانی سوپا و حزبە کوردستانییەکانی دژبە حکومەت زۆرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا