وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە، بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوبات بکات.

بەپێی هەواڵێکی دیجیتاڵ میدیای KNN، بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی شوبات بکات، لەماوەی یەک هەفتەدا موچە دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان داوای پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کرد کە بۆ موچەی مانگی شوبات بۆی دروست ببو، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کێشەکە چارەسەر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردوە بۆ چارەسەری کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان، پێویستە هەرێمی کوردستان تەنها کۆدی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت تا پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت.

وتیشی، رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە ئامادەکردنی کۆدی هێزە ئەمنییەکان و رۆژی پێنجشەممە لیستی کۆدی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی بەغداد کردوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی چاودێری پڕۆسەکە دەکات و بەڵێنی داوە سەرەتای هەفتەی داهاتو تەواوکاری ئەو پارەیەی هێزە ئەمنییەکان رەوانەی هەرێم بکات، کە لە لیستی موچەی مانگی شوبات پارەیان بۆ نەهاتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا