خاوەن دووکانێکی لەنگەی هەولێر: بە بەهای 20 دەفتەر دۆلار مۆبایلم لێ دزراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی کاتژمێر 7ـی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (27-2-2024) ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی گەورەی لەنگەی هەولێر کەوتەوە، ژمارەیەکی زۆر دووکانی جلوبەرگ، جوانکاری، پێداویستی ناوماڵ و مۆبایل سووتان و زەرەر و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

خاوەن دووکانێکی مۆبایل لە بازاڕی لەنگەی هەولێر دوکانەکەی تاڵانکراوە و دەڵێت، “ئاگرەکە بەشێک لە دووکانەکەمی گرتەوە بەڵام نەگەیشتووەتە رەفەی ئایفۆنەکان، ئەوەی کە هەیە بە پسووڵە لامە بە بەهای 20 دەفتەر دۆلار ئایفۆن و موبایلم لێ دزراوە”.

یەکێکی دیکە لەو دووکاندارانە کە جلوبەرگی منداڵانی لە بازاڕەکە فرۆشتووە قسەی بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس کرد، ووتی، “بەەهای 20 تا 30 ملیۆن دینار زەرەرم لێکەوتووە و جلوبەرگم سووتاوە”.

بەشێک لە دووکاندارەکان باس لەوەدەکەن کە تا ئێستا ‘قەرزی ئاگرەکەی چەند ساڵی پێشتریان نەداوەتەوە”.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاشکرانەکراوە و تیمەکانی.

بەشێک لە شایەتحاڵەکان باس لەودەکەن، “سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە لە دووکانێکی جلوبەرگەوە دەستیپێکردەوە و بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، پاشان ئاگرەکە تەشەنەی کردووە”.

هەرچەندە بازاڕی لەنگەی هەولێر لە پاش کەوتنەوەی ئاگر لە ساڵی 2021، بەشێوەیەکی مۆدێرنتر درووستکرایەوە و سیستەمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوەی تێدا درووستکرابوو، بەڵام بەگوێرەی ووتەی ئەو دووکاندارانەی لە رووداوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە، “ئاگرکووژێنەوەکان کاریان نەکردووە و بەشێکیان ئاویان تێدا نەبووە”.

شەوی چوارشەممە 27ـی شووباتی 2024، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و پاش 3 کاتژمێر، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیان ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن؛ ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە و چەندین کەسیش بەهۆی تەنگەنەفەسی رەوانەی نەخۆشخانە کران.

پێشتر لە ساڵانی 2018 و 2021 ئاگر لە دووکانەکانی لەنگەی شاری هەولێر کەوتنەوە و زەرەر و زیانێکی ماددی زۆری لە هاوڵاتییان و کاسبکاران دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا