پۆلیسی سوید وەزیرێکی پێشووی عێراق دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سوید، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراق لە فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە دەستگیر دەکات.

میدیای سویدی بڵاویکردەوە، دوێنێ دووشەممە پۆلیسی سوید لە فڕۆکەخانەی ئەرلاندای ستۆکهۆڵم، نەجاح شەمەری، وەزیری پێشووتری بەرگریی عێراقی دەستگیر کرد، ئەوەش بە تۆمەتی فێڵکردن لە وەرگرتنی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە.

داواکاری گشتیی سوید دەڵێت، نەجاح شەمەری تەمەن 57 ساڵ، ساڵ و نیوێکە داواکراوە.

شەمەری لە 24-6-2019 تاوەکو 6-5-2020 و لە سەردەمی کابینەی عادل عەبدولمەهدیدا وەزیری بەرگریی عێراق بوو.

ئەوەی کە پەیوەندی بە ژیانی ئەو کەسەوە هەیە لە سوید، شەمەری لە ساڵی 2011 مافی نیشتەجێبوونی لە سوید پێدراوە و ساڵی 2015 ش بووەتە خاوەن وڵاتینامەی سویدی بەناوی نەجاح عادلی.

دەسەڵاتدارانی سوید لێکۆڵینەوەیان لەگەڵی دەستپێکردووە بە تۆمەتی فێڵکردن لە وەرگرتنی هاوکاری، چونکە تۆمەتبارە بەوەی لە سوید سوودمەند بووە لە وەرگرتنی هاوکاری حکومەت و لە عێراقیش مووچەی تەواوی هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا