دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار لە عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران.

ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ڕاسپێردراون بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئادار”.

ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە یەکەکانی خەرجکردنی وەزارەت و پارێزگاکان دەکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.

ڕوونیکردەوە، دەبێت یەکەکانی خەرجکردن پابەندی ئەو خشتەیە بن، کە بۆ مووچەی مانگانە پەسەندکراوە و مەرجە داراییە پێویستەکان لەبەرچاو بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا