ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەباری پرسی وشكەساڵی كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبێتەوە،تەوەرێكی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی وشكە ساڵی.

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بڕیارە سبەینێ سێشەممە 3ی ئاب وەك ئەنجومەنی پارێزگا كۆبینەوە، تەوەرێكی كۆبونەوەكە دەنگ بە كاندیدێك دەدرێت بكرێتە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بەهۆی خانەنشینبوونی فەرەیدون غەریب”.

وتیشی “بۆ ئەو پۆستە هاوژین رەوف حەسەن، حسێن تاهیر، کامەران عەلی كاندیدن”.

لەبارەی تەوەرەكانی دیكەی كۆبونەوەكە ئاماژەی بەوەكرد، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی گرفتەكانی وشكە ساڵی و تەوەرێكی دیكەش پەیوەستە بە گفتوگۆكردن لەبارەیپاراستنی خانوە كۆنەكان شوێنە مێژوویەكانی ناوشاری سلێمانی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی بارانبارینی كەم لەمساڵدا، لەهەرێمی كوردستان لەچەند شوێنێك روبەروی وشەكەساڵی بوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا