وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم نارد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 563 ملیۆن دیناری دیکەی ڕەوانەی هەرێم کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئادار، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، بڕی 563 ملیۆن دیناری دیکەیان بۆ مووچەی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان نارد.

هاوکات، بەوشێوەیە بەغدا تائێستا بڕی 569 ملیار و 782 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە.

لەکاتێکدا، بەپێی بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بەبێ دروستکردنی کارتی بانکی، بەهیچ جۆرێک پارە بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم خەرج ناکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا