نزیکەی 70 ھەزار گەشتیار لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی ھەناردا بەشداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە دەڵێت، نزیکەی 70 ھەزار گەشتیار لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵی ھەناردا ئامادەبوون، پێشبینیشدەکات لە دوو رۆژی داھاتوودا ئامارەکە بۆ دوو بەرامبەر بەرزببێتەوە.

ھەورامان جەلال وتەبێژی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاند، لە ھەردوو بازگەی زەمەقی و دەرەشیش 35 ھەزار و 200  گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای ھەڵەبجە بۆ بەشداریکردن لە کەم رۆژی فێستیڤاڵی ھەنار. وتیشی، سەردانیکەری سەنتەری قەزای مەڵبەندی ھەڵەبجە بۆ فێستیڤاڵەکە، نزیکەی 35 ھەزار بووە.

گەشتوگوزاری ھەڵەبجە پێشبینیشدەکات لە دوو رۆژی دیکەی فێستیڤاڵەکەدا کە کەوتووەتە رۆژانی ھەینی و شەممە و پشووی ھاووڵاتیانە، ئاماری ھاتنی گەشتیاران بۆ دوو بەرامبەر بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا