نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مەترسییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانتارانی پارتی (SPD) لە پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد و رایگەیاند، داعش هێشتا لە عێراق و سووریا مەترسییە و بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش، عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستیان بە هاریكاری ‏و پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە.

رۆژی چوارشەممە 14-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە حیزبی (SPD) بە سەرۆكایەتیی نیڵس شمید كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە مەترسییەكانی داعش لە عێراق و سووریا كردووە و بە هەڕەشەیەكی راستەقینە ناویبردووە، هەروەها بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند كە عێراق و هەرێمی كوردستان هێشتا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستان بە هاوكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای خواست كە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا ‏بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بدات، ئەوەش لە پێناو بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی ئەو وڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو. نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردەوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە دامەزراوەكان، پرۆسەی دیموكراسی، بەرەوپێشبردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان، پێویستیان بە هاوكاریی وڵاتە ئەوروپییەكان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا