پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بە ڕوونی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەدر دەدەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕەوتی سەدر ئاشکرای دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمانتارە سەربەخۆکان وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەدر دەدەنەوە.

عیسام حسێن ئەندامی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، وەڵامێی گەورە لە لایەن پەرلەمانتارە سەربەخۆکانەوە ئامادە دەکرێت بۆ پشتیوانی دەستپێشخەرییەکەی سەدر، بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستوی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە ڕوونی دەیبینین.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدردا نەبووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بە شێوەیەکی ڕوون وەڵامی دەستپێشخەریەکەی سەدر دەدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا