پێشەوا هەورامانى: حکومەت پاشەکشە ناکات لە هەژماری من

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشەوا هەورامانى وتەبێژی حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پارەکە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتى دارایی و دەستى لێ نەدراوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر خەتە بۆ ئەوەى ئەو کەموکوڕی مووچەیە پڕ بکرێتەوە.

وتیشی: مووچە بووەتە حیکایەتێکی درێژ لەنێوان ئێمە و بەغدا، هەر جارە باسێکی نوێ دێتە پێشەوە، ئیستا نییەتێکی باش لەگەڵ هەرێم نییە، بۆیە هەرێم دیل نییە هەر جارەو بڕە پارەیەک بنێرن، ئێستا 300 ملیار کورتهێنانی هەیە مووچەی فەرمانبەران، کەموکوری زۆری هەیە و لەگەل هیچ یاسایەکی عێراقدا یەک ناگرێتەوە.

وتەبێژی حکومەت ئاماژەى بەوەکرد، 240 هەزار فەرمانبەران لە هەژماری من بەشدار بوون و نیوەى کارتى وەرگرتووە و تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمانبەران کارتى خۆیان هەیە و پێنج بانک بەشدارن لەو پڕۆژەیە هیچ کام لەو بانکانە لە لیستى ئەو سزایانە نیین کە ئەمریکا سزای داون وەک ئەوەى عێراق باسی دەکات.

هەورامی جەختیکردەوە، حکومەت پاشەکشە ناکات لە هەژماری من و هەر کەسێک دەیەوێت مووچە بدات با زانیاری لەو پڕۆژەیە وەربگرێت، ئیتر پێویست ناکات بە بیانوو هێنانەوە، بۆیە پاشەکشە ناکەین و ئابوری هەرێم لەدوای هەژماری من دەچیتە قۆناغێکی نوێوە.

سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی بەرامبەر هەرێم، وتەبێژی حکومەتى هەرێم ئەوەى خستەڕوو، هەموو بڕیارەکانى نایاسایی و نادەستوورییە، چونکە لە بنەڕەتدا خودی ئەو دادگایە نایاسایی و نا دەستوورییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا