ئەرشەد ساڵحی: رێككەوتن كراوەو پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق رێككەوتنێكی مستەفا كازمی و بەرپرسانی كورد بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ئاشكرا دەكات.

ئەرشەد ساڵحی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتووە تاوەكو پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك و ناوچەكانی دەوروبەری.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنە توركمانییەكان لەو رێككەوتنە بێدەنگن ئەوەش جێگەی سەرسوڕمانە.

پێشترو بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك و دەوروبەری كشانەوە.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقییەو یەكێكە لەو كەسایەتییانەی بەردەوام دژایەتی ئەو هەوڵانە دەكات كە كار بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان دەكات.

لە ماوەی رابردوشدا چەندینجار وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراقی كۆبونەوەیان ئەنجامداوە تاوەكو لە چوارچێوەی لیوای هاوبەشدا پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا