پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات، دوو له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌سپاندنی زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا له كاتی پێشكه‌شكردنی نووسراو، مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كاندا.
رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئاداری 2024 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكدا، كه دوو له‌و بڕیارانه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌سپاندنی زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا له نووسراو، مامه‌ڵه و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له چوارچێوه‌ی خه‌مڵاندنه‌كان بۆ ساڵی 2024 و به‌گوێره‌ی ئەو وردەکارییانەی لە بڕیاری ژماره (23722)ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ساڵی 2023 پشتڕاست کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی یاسای دادنووسییه‌كانی ژماره (33)ی ساڵی 1998ی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی كراوه و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه و تێیدا مادده‌ی (16) هه‌موار كراوه‌ته‌وه، كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می په‌یوه‌سته به زمانی كوردی و تێیدا هاتووه: هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی زمانی فه‌رمین و له پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن و ده‌چه‌سپێندرێن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌كێك له بڕیاره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت بوو به كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی گومرگی سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندووی هاورده‌كراو به رێژه‌ی 50% بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشت له بازاڕدا به‌رز نه‌بێته‌وه.