قەرزی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد عەلی، نوێنەری جوتیاران لە سنووری هەولێر ڕایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 بکرێت، کە بڕەکەی 271 ملیار دینارە، ئەم قەرزە کە لای حکومەتی عێراق مابوو هەفتەی ڕابردوو پارەکەی بۆ کوردستان نارد و بەمەش کۆتایی بەو قەرزەی سەر عێراق دێت.

ڕوونیشیکردەوە، دابەشکردنی قەرزەکە ئەمڕۆ لە دهۆک دەستپێدەکات و سبەی لە هەولێر دابەش دەکرێت، لە ناوەڕاستی هەفتە یان کۆتایی لە سنووری سلێمانیش دابەشدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن عێراقەوە نەدەنێررا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە 22 ی شوبات کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو قەرزەی لای عێراق مابوو خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەوشێوەیە کۆتایی بەو قەرزە و کێشەی پارەی گەنمی جوتیاران دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا