وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە ناردنی مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند ، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شووبات.

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەرێمی کوردستان بەرپرسە لەو داتا و زانیارییانەی بۆ بەغدای ناردوون.

دەشڵێت، کەی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی پەیوەست بە (توطین)ی موچەی فەرمانبەرانی جێبەجێکرد، موچەکانی مانگی (ئازار/3) و دواتریش دابەش دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا