کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9ی ئادار، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى کە بارانى مام ناوەندى لێدەبارێت بەڵام بۆ ناوچەکانى تر نمە باران دەبێت لەکاتەکانى ئێوارەدا ئەگەری بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی یەکشەممە10ی ئادار،ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کات و شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15پلەى سیلیزى

کەرکوک : 21پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا