کەشناسی: ئەگەری نمە باران هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی هەروەها کەمێک بەفر بارین لەزنجیرە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی سێشەممە5ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچرپچر هەیە لەناوچە شاخاوییەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16پلەى سیلیزى

سلێمانی :15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا