چوارچێوەی هەماهەنگی دوو ڕێگا بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد سەیهود ئەندامی دەوڵەتی یاسا لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، تەنها دوو ڕێگامان لەبەردەستە بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی.

محەمەد سەیهود بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند، ڕێگای یەکەم بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی پشتبەستنە بە بنەمای گفتوگۆی جددی و بنیادنەر، لەبارەی ڕێگای دووەمیشەوە وتی، “ڕێگای دووەم پەیوەستە بە هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان و بەشدارییان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانیی”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر پشت بەم دوو ڕێگایە نەبەسترێت ئەوا قەیرانی سیاسی هەر وەک خۆی بەجێگیری دەمێنێتەوە و چارەسەر نابێت.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانیشەوە محەمەد سەیهود ئاماژەی بەوەکرد، دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەنگاوێکی باش بوو لەدوای ئەو وەستانەی کە ماوەی دوو مانگی خایاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا