بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی باری

پۆڵه‌تیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەروبەری گرتەوە و کەشناسیش دەڵێت ئەمڕۆ بەفربارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە (28-2-2024)، اسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەسنوورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ، لەکاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

پلەکانی گەرما لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەجێگیری دەمێننەوە جگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کە کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

شایەنی باسە، ئەو بەفرەی لە شاری سلێمانی باریووە نە لەلایەن کەشناسیی هەرێم، نە لەلایەن ئەو کەشناسانەوە کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکەن، پێشبینی نەکراو بوو.

کەشناسی هەرێکم دەڵێت، کەشوهەوا لە رۆژی پێنجشەممە (28-2-2024) بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی پێنجشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 14
سلێمانی : 9
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 9
کەرکوک : 17
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 1-
گەرمیان : 18

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش کۆمەڵێک رێنمایی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەکاتی بەفربارین بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن، هەروەها دەڵێت، “پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبیلەکەی خۆت و ئۆتۆمبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبیل”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا