ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەكان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق كە ئەمڕۆ چوار شەممە 21-2-2024 دەریكرد دەربارەی سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كە لە ڕێگەی پارێزەری یەكگرتوو (بەكر حەمە صدیق عارف)ەوە تۆماركرابوو، پاش چەندین دانیشتنی دادگا ئەمڕۆ داواكە لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەكلایی بویەوە، ڕایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەكان و زۆر خۆشحاڵین بەو بڕیارەو ئەمە ستەم بوو لە ڕابردوودا دەرهەق بەخەڵكی هەرێمی كوردستان كرا.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، دڵخۆشین بەو بڕیارە و ڕێگری دەکات لە ستەمی موچەخۆرانی هەرێم .

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەو مافەی موچەخۆران و خانەنشینان کە پێیان نەدەدرا یان دوا دەکەوت ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی ڕێگرتنە لەو ستەمە.

ئاماژەی بەوەشدا، قەوارەی هەرێمی کورستان دەستورییە و نابێت دەستکاری بکرێت،  بەڵام حکومەتی هەرێم پێویستە ئەو پرسیارە لەخۆی بکات بۆچی وای کرد گرێیەک کە بەدەست ئەکرێتەوە بخرێتە بەر دان، حەزمان نەدەکرد هیچ جۆرە تەداخولێک دروست ببێ بەڵام ئەوە ستەم بوو لە مامۆستایان و موچەخۆران دەکرا.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە ئەمینداری یەکگرتوو  دەڵێت، بێگومان لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن بکرێ و ئەوەش بڕیارێکی باش بوو کە بازنەکانیان فراوان کرد.

دەشڵێت هەڵبژاردن بۆ هەموو هاوڵاتییانی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا