پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و چین ئاماژەی بەوەکرد، “جیهان بەخێرایی دەگۆڕێت، بەڵام تەنها یەک شت هەیە کە نەگۆڕاوە، ئەویش هاوڕێیەتی نێوان چین و ڕوسیایە”، هاوکات پەیامێکیشی ئاراستەی ئەمریکا کرد.
لە درێژەی قسەکانیدا لە چوارچێوەی لوتکەی ڕێکخراوی شەنگهای بۆ هەماهەنگی لە سەمەرقەند پوتن ڕایگەیاند، “پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و چین زۆرباشە و بەردەوامین لە برەودان بەو پەیوەندییانە”.
لەبارەی هاوبەشی نێوان چین و ڕوسیا ئاشکرایکرد کە هاوبەشییەکی نمونەییە و جەختی لەوەش کردەوە، دەبێت ڕوسیا و چین بەشێوەیەکی هاوبەش بەرگری لە دانانی سیستمێکی جیهانیی دادپەروەرانە و دیموکراسی و فرەجەمسەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و وتی، “بیرۆکەی جیهانی یەک جەمسەر کە لەسەر دەستی ئەمریکا جێبەجێ کراوە ڕێڕەوێکی زۆر خراپی گرتووە و لە بنەڕەتدا بۆ زۆربەی وڵاتەکان گونجاو نییە”.