کەمپێک بۆ پاراستنی ژیانی خێزانە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لە کوردستان دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەڕێگەی “کەمپی ئازادی ،بۆ دووبارە گەڕانەوەی ژیان”، ژیانی خێزانە ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات لەکوردستان بەچاودێری نوسینگەی un و حکومەتی هەرێم و عێراق لە بۆردومان پارێزراو دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی un بەفەرمی پێشنیاری بۆ حکومەتی عێراق و ئێران کرد، بۆ ئەوەی ئەندامەکانی حزبە کوردستانیەکانی ڕۆژهەلات کە نیشتەجێی کوردستان، بچنە ژێر چەتری un و لەڕێگەی دروستکردنی کەمپێکەوە کە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی ژیان وەکو نەخۆشخانە و خوێندنگە و باخچە و دابین کردنی ئارامی لەپێناو سەلامەتی بۆ ژیانیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، کەمپی ئازادی بەتەواوەتی ناوەکەی لەوشەی ئازادی و سەربەخۆییەوە هاتووە تا کوردانی رۆژهەڵاتی نیشتەجێی کوردستان ئازادانە لە کەشێکی ئارام ژیانی خۆیان دەست پێبکەنەوە، کە ئەمە شێوازە داواکاری لایەنە ئۆپۆزسێونەکانی ئێرانە کەخۆیان داوایان کردووە کەمپی ئازادی لە هەمان شوێنی نیشتەجێبوونیان لە کۆیە بێت. ڕوونیکردەوە، دروستکردنی کەمپەکە بودجەی وەکو سلفەی سەرەتایی (3)ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەتەواوەتی un سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکات بەچاودێری هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق کە لەماوەی ڕابردوودا، لەسنوری ئیدارەی هەولێر چوار کەمپ دروستکراوە و سیانیان لە هەریرە کە ئەندامانی حزبە کوردستانیەکانی تێدایە نیشتیەجێیە.

جەختکراوەتەوە، نووسینگەی un بەفەرمی لەناو کەمپی ئازادی لە کۆیە دەبێت، سەرەڕای پاراستنی ئەمنی لەئەستۆ دەگرێت ناوەکانیان لەلایەن unتۆمار دەبێت و ناساندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا