رووفاتی 172 ئەنفالکراو گەڕێندرانەوە نیشتیمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووفاتی 172 ئەنفالکراو گەڕێندرانەوە نیشتیمان بڕیارە ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، رێورەسمێکدا لە مۆنیومێنتی چەمچەماڵ بەخاک بسپێردرێن.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (21-2-2024)، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 35 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئەنفالدا، رووفاتی 172 ئەنفالکراو گەڕێندرانەوە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان و لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و بەرپرسانی حزبی و کارگێڕی، لە مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێن.

ئەو رووفاتانە لە ئاداری ساڵی 2019 لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی تەل شەیخیە لە بیابانی سەماوە دۆزرانەوە، دوای پشکنینی DNA دەرکەوت زۆرینەیان خەڵکی چەمچەماڵ و سنوری گەرمیان.

بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینی ترشی ناوەکی (DNA)، لەو 172 ئەنفالکراوە 97 کەسیان منداڵن و 72 دانەیان ژنن، بەو مانایەی ئەو گۆڕەی کە رووفاتەکانی تێدا دۆزراونەتەوە تەنها ژن و منداڵی کورد لەلایەن رژێمی رووخاوی بەعسەوە ئەنفالکراون.

کەسووکاری ئەنفالکراوان داواکارن ئەو رووفاتانەی کە لە ناوچە عەرەبییەکان ماون بگەڕێندرێنەوە باوەشی نیشتیمان و “لایەنە کوردییەکان یەکگرتوو بن لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا