بڕیارێکی گرنگ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە لەبارەی گۆڕینی بەهای دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری هەموارکردنەوەی بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرامبەر دینار بەنرخی 1300 دینار پەسەندکرد.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ئەنجومەنی ئیدارەی بانکیی ناوەندیی عێراقی بۆ هەمواری بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار پەسەندکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهای یەک دۆلار بەرامبەر 1300 دیناری عێراقی جێگیرکراوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، لەماوەی ڕابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 175 هەزار دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا