روحانی هۆشداری لەهاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەئێران دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداریدا، كە ئەگەر خۆپارێزییەكان بەردەوام نەبێت، شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا روو لەوڵاتەكەی دەكاتەوە.

ئەو هۆشدارییەی حەسەن روحانی لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بووە، كە رۆژی شەممە 13ی شوبات لە تارانی پایتەختی ئێران بەرێوەچووە.

رۆحانی هۆشداری ئەوەشی داوە، كە لەئێران كەیسی ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەوەش مەترسییەكی ترە بۆ سەر خەڵكی.

باسی لەوەش كردووە، كە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار، رێكاری پێویست بگرنە بەرەو خۆیان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا