پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت؛ وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی سەرتاسەریی، سەبارەت بە هەڵپەرساردنی بایکۆت
پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت؛ ناوبراو هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراق:
- پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردن.
- بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی.
لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیان دا، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان؛ بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ.
ئێمەش وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت؛ وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە.
لێرەوە جێی خۆیەتی؛ سوپاسی یەک بەیەکی مامۆستایانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر و تەواوی چینوتوێژەکان بکەین؛ کە جوامێرانە و ماندوونەناسانە بەتەنگ سەرخستنی ئەم خەباتە مەدەنییەوە بوون.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی