راوێژكارێكی سودانی: حکومەت هەوڵی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكارێكی سودانی دەڵێت، عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی گەشەكردنەوە بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی گەشەكردنەوە بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، ئەوەش بە رێگەی وەبەرهێنان لە سامانی جۆراوجۆر و سەرچاوە سروشتی و مرۆییەكان، هاوكات پشتگیركردن لە بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی بەدیهاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، كەرتی تایبەت لە عێراق لەپێشینەی كارەكانی سەرۆکوەزیراندایە بۆ وەبەرهێنان بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەكان و هاوكات پاڵپشتیكردن و بەرەو پێشبردنی ئابووری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا