پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی باران بارینی زۆرەوە، لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، لە گۆڕستانێک بەشێک لە گۆڕەکان تێکچوون و تەپیون.
ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، لە گۆڕستانی گۆشقوت لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ ژمارەیەک لە گۆڕەکان تێکچوون و تەپیون.
بەوتەی کەسێکی گۆڕستانەکە، بەهۆی زۆری باران بارینەوە لەو گۆڕستانە هەشت بۆ نۆ گۆڕ تێکچوون، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی، کە گۆڕەکان نوێیە و بەهۆی بارانی بەخوڕەوە تەپیون.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە کەسوکاریان دەکەن سەردانی گۆڕستانەکە بکەن، بەمەبەستی چاککردنەوەی گۆڕەکان، چونکە ئەگەر چاک نەکرێن لەوانەیە گۆڕەکان زیاتر دابەزن و پتەپن.