کەشناسی: لەکاتەکانی ئێوارەدا ڕێژەی دابارین زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17ی شوبات، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، لە کاتەکانی ئێورەدا رێژەی دابارین زیاددەکات و هەرورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای هەولێر و هەندێک ناوچە لە گەرمیان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

سبەی یەکشەممە18ی شوبات، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچر پچر لە هەندێک کات و ناوچەدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 12پلەى سیلیزى

سلێمانی :10 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3پلەى سیلیزى

سۆران : 10پلەى سیلیزى

گەرمیان : 15پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا