پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە بارەی روودانی لافاو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم و هەولێر بەتایبەتی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە وئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێری کردەوە و رایگەیاند: لەکاتی روودانی لافاودا خێرا دەستبەجێ سەربکەون بۆ شوێنی سەلامەت، هەوڵیش بدەن چاودێری وردی دەوروبەرەکەیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ و سبەینێدا بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم لافاو دروستبێت.
هاوکات ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لەوەی ،لافاوی خێرا گەشەدەکات و چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە نزمەکان دەربچن تا توشی لافاو نەبن و ئەگەر شۆفێری دەکەیت بە رێگا لافاواوییەکاندا ئۆتۆمبێل لێ مەخوڕە و لە دۆخی لەناکاودا خۆت ئامادەبکە بۆ چۆڵکردن.
دەشڵێت، باشترین هاوکاری هاوڵاتییان زوو پەیوەندیکردنە بە ژووری کۆنترۆڵەکانمانەوە بە ژمارە (115_125) تاکو بە زووترین کات بتوانین تیمەکانی فریادرەسی بەرگری شارستانی پێیان بگەیەن.