دادگای فیدڕاڵی: ناردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەستە بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای فیدڕاڵی ڕیاگەیاند، ناردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدڕاڵییەکان، کە ئەمەش لەچوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیە.

ئەمڕۆ سێشەممە12ی ئادار، لەبارەی نوسراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق ماڵپەڕی فەرمی دادگای فیدڕاڵی عێراق هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئاداری هەرێمی کوردستان پێویستە هەژماری بانکی لە بانکە فیدڕاڵییەکان بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد،” بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی دوو خەرج بکات، هەروەها بۆ مانگی داهاتوو لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە لە بانکە فیدڕاڵییەکان نەبێت مووچەی مانگی ئادار خەرج ناکات”.

لەکاتێکدا، دوێنێ دووشەممە11ی ئادار، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها بەپێی بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بەبێ دروستکردنی کارتی بانکی، بەهیچ جۆرێک پارە بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم خەرج ناکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا