نامەیەکی گرنگ ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ چارەسەری گرانبوونی نرخی سوتەمەنی نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەژانی پەرلەمانی کوردستان، نامەیەک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات و چارەسەری گرفتەکانی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی بۆ دەخاتە ڕوو.

لە نامەکەیدا عەلی حەمە ساڵح  هۆکاری گرانبوونی سوتەمەنی دەگەڕێنێتەوە، بۆ کڕینی سوتەمەنی لە بازاڕەکانی دەرەوە بەهۆی ئەو هەموو تێچووەی دەچێتە سەری.

دەقی نامەکە بەم شێوەیەیە

بۆ : سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
چارەسەری گرانبوونی نرخی بەنزین و نەوت و گازوایل
نرخی سوتەمی بەشێوەیەکی بەرچاو گراندەبێت، ئەم پێشنیارەی بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەیخمەڕوو، پێشتریش چەندین جار بۆ حکومەتم ناردوە.. بەبێ ھیچ پشتیوایەکی دارایی دەتواندرێت بە کوالێتیەکی باش سوتەمەنیەکی باش دابیبکرێت..
ھۆکاری گرانبوونی سوتەنی..
بەشی ھەرە زۆری سوتەمەنی لەدەرەوە دێت، پاڵاوگە نەوتی خاو بە نرخی جیھانی دەکڕێت و قازانجی لێوەردەگرێت، قازانجی بازرگان و گومرگ و تێچوی گواستنەوە ھەمووی دەچێتە سەر نرخی سوتەمەنی..
ئەو بەنزینەی جاران لە ئێرانەوە دەھات، بەو شێەە نەماوە..
چارەسەر:
ھیچ حوکمڕانیەک نیە لە دونیادا پاڵاوگەی ھەبێت نەوتی خاوی ھەبێت، بەڵام نەوت نەپاڵێوێت و ساڵانە زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار بۆ کڕینی سوتەمەنی بچێتە دەرەوە! ..
سێ پاڵاوگەی نەوت ھەن لە کوردستان(کەڵەک” کار” ، بازیان “قەیوان” و لاناس، توانای پاڵاوتنی ٢٤٠ ھەزار بەرمل نەوتیان ھەیە لە ڕۆژێکدا،
کار ١٧٥ ھەزار بەرمیل و قەیوان ٤٠ ھەزار بەرمیل و لاناس ٣٠ ھەزار بەرمیل..
کە نزیکەی دوو ھێندەی پێداویستی خەڵکی کوردستانە..
بەڵام لە ئێستادا تەنیا پاڵاوگەی کار ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و بەرھەمەکەی ڕۆژانە نزیکی ملیۆنێک لیترەو ئەویش بە چەند بەنزینخانەیەک لە ھەولێر دەدرێت! کار بەتەنیا دەتوانێت کێشەی سوتەمەنی چارەسەر بکات..
بەڕێزان، بەبێ ئەوەی حکومەت پشتیوانی بکات، تەنیا ئەم خەرجیانە بگەڕێتەوە بەسە بۆ ئەوەی نرخی بەرھەمە نەوتیەکان دابەزێت و بە کوالێتیەکەشی باشتر بێت..
یەک: کرێی بۆری بۆ ھەر بەرمیلێک بەنرخی ئێستا ١٢ دۆلارە، دەگەڕێتەوە.
دوو: داشکاندن لەو نرخی نەوتەی کە دەکڕێت، کە ھەرێمی کوردستان ١٢ دۆلار کەمتر لە برێنت دەیفرۆشێت.
سێ: گەڕانەوەی قازانجی بازرگان و تێچوی گواستنەوەو گومرگ و رسوماتی کۆمپانیا..
ھیوادارم تەنیا مانگێک کار بەم پێشنیار بکرێت، بە پاڵاوتنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەستی پێبکرێت..
عەلی حەمە ساڵح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا