تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ رێگەی سەربازیی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تورکیا لە گاشەبەرد و زناری کێستە و مەلاردی و کەفرە سۆر لە ناحیەی کانی ماسێ رێگەی سەربازیی دروست دەکات.

کامەران عوسمان لێپرسراوی دیسکی مافی مرۆڤ لە تیمی کورستانی عێراقی سی پی تی رایگەیاند، سوپای تورکیا لە 28ی مانگی رابردووەوە لە گوندی کێستە لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە ئامێدی رۆژانە دامێنی زناری کێستە و مەلا ردێ و کەفرە سۆر ھەڵدەکۆڵێت بۆ دروستکردنی رێگەی سەربازیی کە ئەو رێگەیە نۆ کیلۆمەتر لە قوڵایی خاکی ھەرێمی کوردستاندایە و سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لەو سنورە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دواتریش بە تۆڕێکی تری ڕێگاوبانی سەربازیی سوپای تورکیا لە قەزای باتیفا و ناوچەی حەفتانین لە قەزای زاخۆ دەبەسترێتەوە و دەگاتە پارێزگای ھەکاری لە باکوری کوردستان.

وتیشی، لە دوای تەواوکردنی ئەو رێگە سەربازییە، چیتر تورکیا پێویستی بە ھێلیکۆپتەر نابێت بۆ گواستنەوەی پێداویستییەکان و ئاڵوگۆڕی سەربازەکانی لەو ناوچەیەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان لە مانگی 12ی 2017 ەوە دەستیپێکردووە و لە مانگی 6ی 2022 لەدوای دروستکردنی 64 بنکە و بارەگای سەربازیی بە قوڵایی 9 بۆ 40 کیلۆمەتر لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا