رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاو کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، سبەی یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە .

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە پاشووری هەرێم و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ.

بۆ سبەی یەكشەممە ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەك بۆ دوو پلەی دیكە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمی پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆك : 19

كەركوك : 21

هەڵەبجە : 19

زاخۆ : 19

سۆران : 18

حاجی ئۆمەران : 1

گەرمیان : 23

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا