قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی تورکیا پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان تاوتوێ کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و پێکەوە پرسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئێوارەی رۆژی چوارشەمە،  7ی شوباتی 2024، لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات خرانە بەرباس.

دۆسیەی ئه‌منی و دۆخی سەقامگیری عێراق و هه‌رێمى كوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و  جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کراو لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا