پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، 24 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە 21 تۆمەتباریان لەسەر قومارکردن و سێ تۆمەتباری دیکەیان لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە7ی شوبات، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، 21 تۆمەتباریان لەسەر قومارکردن دەستگیرکردووە و بەپێی ماددەی 389 لە یاسای سزادان ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کراون.
ئاماژەی بەوەکرد، سێ تۆمەتباری دیکەیان لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکردووە، کە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە و سۆران فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
ڕوونیکردەوە، دەستیان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەشدا گرتووە، کە تۆمەتباران دزیویانەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.