کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەکی دیکەی هەولێر دەکەونەکار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە3ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر رێگای شەقڵاوە-قەندیل کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەشێوەی تاقیکردنەوە کەوتنەکار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” لە ئەمڕۆوە شەممە شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر ڕێگای شەقڵاوە-قەندیل، بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونەکار”.

ئاماژەی بەوەکرد، تا ڕۆژی 10ی شوباتی 2024 کاتژمێر 12ی شەو، کامێراکان بەشێوەی تاقیکردنەوە کاردەکەن، لەدوای ئەوەوە سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.

ڕوونیکردەوە، بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا