تەقینەوەیەکی گەورە لە کینیا کوژران و برینداربوونی 300 کەسی لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقینەوەیەکی گەورە نایرۆبی پایتەختی کینیای هەژاند و وتەبێژی حکومەتی ئەو وڵاتەش دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەوە 3 کەس کوژراون و 298 کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو بەکاتی ناوخۆی کینیا روویداوە و لۆرییەکی ئەمبارکراو بە گازی شل، بەهۆکارێکی نادیار تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ناوچەی تەقینەوەکەی داخستووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستپێکردووە؛ ئاژانسی بی بی سی رایگەیاندووە، پۆلیسێک کە لە کارگەیەکی نزیک لە شوێنی تەقینەوەکە کاریکردووە، بەتۆمەتی پەیوەندیی بە هۆکاری تەقینەوەکەوە دەستگیرکراوە.

وێلسی کیمێتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس لەبارەی قوربانییەکانەوە ووتی، “بەهۆی تەقینەوەکەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە و 298 کەسیش بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”. بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانییەکان روو لە هەڵکشان بکات بەو پێیەی دۆخی تەندرووستیی بەشێک لە بریندارەکان سەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا