پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەپۆلێکی خۆڵبارین کە ماوەی شەش رۆژە پارێزگای سیستان – بەلوچستانی لە باشووری رۆژھەڵاتی ئێران گرتووەتەوە، بەوهۆیەوە هەزار و 191 رەوانەی نەخۆشخانە کراون و کەسێک گیانی لەدەست داوە.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کارەساتی سیستان-بەلوچستان، مەجید مۆحیبی رایگەیاندووە، ماوەی شەش رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین، پارێزگای سیستان-بەلوچستانی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە تا ئێستا، هەزار و 191 کەس تووشی ھەناسە سواریی بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
موحیبی ئاماژەی بەوەش داوە، نەخۆشییەکانی چاو و هەناسەدان و دڵ هۆکاری سەرەکی چوونی هاووڵاتییانە بۆ دامەزراوە تەندروستییەکان.
ناوبراو راشیگەیاند، هەزار و 19 کەس کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، چارەسەریی171 کەس بەردەوامە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.