ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دەدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 بە ئامادەبوونی لیژنەکانی دارایی، پلاندانان و ڕاژەی فیدڕاڵی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنەکەی پەرلەمان کاتژمێر 8:30 ئێوارە دەستپێدەکات.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 5ی ئەم مانگە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ئەنجامدرا، کە قەبارەی بودجەکە بەگشتی لە 198 ترلیۆن زیاترە و پشکی هەرێمی کوردستانیش %12,67ە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا