هێزەکانی هاوپەیمانان هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی هاوپەیمانان هۆشداری توند دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە و دەڵێن، بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بەردەوام بن دەبێت یەکدەنگ و یەکڕیز بن، یەکگرتوو و یەکهەڵوێست، بەتایبەت یەکێتی و پارتی.

لەوبارەیەوە لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕایگەیاند، هاوپەیمانان و دۆستەکانمان زۆر بە ئاشکرا پێمان دەڵێن، ئێمە یارمەتی هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو دەدەین.

وتیشی، هاوپەیمانان دەڵێن ئێمە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەین، یارمەتی تەنها لایەنێکی دیاریکراو نادەین.

ئەوەشی ئاشکراکرد، پەیامی هاوپەیمانان ڕوونە، ئەوان دەڵێن یەکگرتووبن، دەتانپارێزین، یەکگرتوو بن خۆتان خۆتان دەتوانن بپارێزن، یەکگرتوو بن هاوکارییەکان بەردەوام دەبێت و پەیوەندییەکانمان دەچێتە قۆناغێکی باشتری ئەمنییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا