کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاساییدا، بەشێک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2024، فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند لەدژی پێنەدانی مووچەکانیان.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رەتیکردووەتەوە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بایکۆت کرابێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە بۆ راییکردنی کاروبارەکانیان سەردانی فەرمانگەکەیان کردبوو دەڵێن کە پێیانوتراوە فەرمانبەرەکان بایکۆتیان کردووە.

ماوەی 48 رۆژە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، کۆتا جار کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لیستی مووچە و دابەشکردنی راگەیاند، رۆژی 13ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو؛ ئەمڕۆش بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی رەتیاکردەوە بچنەوە سەر کارەکانیان و داوادەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا