عێراق مەرجێکی نوێ بۆ ناردنی پارەکەی هەرێم دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووە بەبێ ئەوەی ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پشکی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات، بەغدا بە مەرجی ناردنی تەواوی دۆسیەی فەرمانبەران ئامادەیە موچە بۆ ھەرێم بنێرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پشکی ھەرێم نەکراوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە رەوانەی ھەرێم بکرێت 612 ملیار دینارە نەک 618 ملیار دینار و پشکی ھەرێمە و قەرز نییە.

هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە بودجەی ھەرێم بنێرێت بە پاساوی ئەوەی لەکۆی 680 ھەزار فەرمانبەر، حکومەتی ھەرێم ناوی 300 ھەزار فەرمانبەری ناردووە و تا بەتەواوی ناوەکان نەگات ئامادە نییە مووچە بنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا