مالیكی و باڵیۆزی ئەمریكا هاریكارییەكانی نێوان بەغداو واشنتن تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، جەخت لە گرنگی‌ پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستایەتییەكانی نێوان ئەمەریكا و عێراق دەكەنەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن و هاریكارییەكانی نێوانییان كۆبوونەوە.

وێڕای تیشكخستنەسەر ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی غەززە و پێداگیری بەغدا بە كۆتاییهێنانی بەو جەنگە، مالیكی جەختی لەسەر كردنەوەی رێڕەوە مرۆییەكانی‌ غەززە بەمەبەستی گەیاندنی هاوكارییەكان كردەوە.

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هاریكارییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو گەلی ئەمەریكا و عێراق كردەوە.

هەروەها مالیكی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ رۆمانۆوسكی ئاماژەی بە گرنگی كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی فەڵەستین، لوبنان، دەریای سوور، سووریا و عێراق كردەوە.

لەلایەن خۆشییەوە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق نیشاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا