ئەمەل جەلال: لە ساڵی 2023دا داهاتی گەشتیاری بە ڕێژەی 17% زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: پلانمان وابوو لەساڵی 2023دا ڕێژەی هاتنی گەشتیار بەگەیەنینە سەروو 8 ملیۆن گەشتیار، كەلەساڵی 2022دا 6 ملیۆن گەشتیاربوو، خۆشبەختانە لەمساڵدا ڕێژەی هاتنی گەشتیار گەیشتە زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار.

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشی: لەئێستایا سێ هەزار و 100 بنكەی چالاكی گەشتیارییمان هەیە لەهەرێمی كوردستان، كەدابەشبووە بەسەر هەموو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەمەش پێداویستی گەشتیار پڕدەكاتەوە و وا دەكات ژمارەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم ڕوو لە زیادبوون بكات.

ئەمەل جەلال ئاماژەی بەوەشكرد: زیاتر لە 55 پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامدراون، بەسەرمایەی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی داهاتی گەشتیاری بەڕێژەی 17% زیاد بكات بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا